English
ئێمە پشتگیری لە یاداشتنامەو خواستەکانی خێزانی ئۆتیزمەکان دەکەین! هەموومان دەزانین کە لەم سالانەی دوایدا مەسەلەی زۆربوون و پەرەسەندنی حالەتەکانی ئۆتیزم لە کوردستان لە ئاستێکی یەکجار بەرچاودا زیادی کردوەو بەرۆکی بە هەزاران خێزان گرتووە. لەھەمان کاتدا زۆربوونی ئەم حاڵەتە دڵەڕاوکێیەکی بەرچاوی لەناو کۆمەڵگادا دروست کردوە و هەر خێزاتێک ترسی لە کۆرپەکەی هەیە کە ئۆتیزم بێت ئاخۆ بکەونە چ باروخۆخێکی ناھەموارەوە . سەرباری ھەموو ئەمانەش دەزانین کە ئەم حالەتانە بارگرانی و نیگەرانیەکی یەکجار زۆری بۆ ژیانی ئەو خێزانانە دروست کردوە کە منداڵی ئۆتیزمیان ھەیە. ئەمە لە کاتێکدا، سەرباری بێکاری، هەژاری و نەداری کە بەرۆکی بە خەڵکی کوردستان گرتووە، حکومەتی هەرێم لەمبارەو تائێستا بە شێوەیەکی گشتی هیچ ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکی لەئەستۆ نەگرتووە، هەربۆیە ئەم خێزانانە خۆیان سەرباری لەئەستۆگرتنی تەواوی معاناتەکانی ئەم حالەتانە هاوکات خۆیان تائێستە هەموو بەرپرسیاریەتیەکی ژیانی پڕ لە ژانی ئەم مندالانەیان گرتووەتە ئەستۆ! بۆیە لەئێستەدا ژمارەیەکی بەرچاو لەم خێزانانە لە دەوری یاداشتنامەیەکی شایستە کۆبوونەتەوە کەبەشێک لە خواست و داواکاریەکانی خۆیان لە چەند خالێکدا رێکخستووەو ئاراستەی حکومەت و لایەنە بەرپرسەکانیان کردوە، بەمەبەستی هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانیان لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، ئابوری وکۆمەلایەتی دا. بۆیە ئیمە وەک کەسانێک کە لە هەر ئاستێکدا کەم تا زۆر ئاگاداری کێشەو معاناتەکانی ئەم خێزانانەو کەسان و منداڵانێکی ئۆتیزم بین، بە هەمان شێوە حکومەتی هەرێم و وەزارەتە ناوبراوەکان بە بەرپرس دەزانین لەبەرامبەر چارەسەرکردنی کێشەی مندالان و کەسانی ئۆتیست و داواکارین کە بەزووترین کات دەست بەکاری چارەسەرکردنی ئەو کێشانەو وەلامدانەوە بە داخوازیەکانی ئەم خێزانانەبن، تا کەمێک لە بارگرانی و کێشەو معاتاتەکانیان وەلام وەرگرێتەوەو مندالانی ئوتیزمیش سەرباری بەسەر بردنی ئەو ژیانە سەختەو بێبەش بوونیان لە زۆرێک لە ئاسوودەی ژیانێکی ئاسای، لایەنی کەم بەهرەمەندبن لە سەرەتایترین مافەکانی خۆیان! ناوی سیانی ، شار - ولات ، ئیمەیل
شارك بهذه الحملة على الفيسبوك والتويتر
آخر 20 توقيع - من الممكن الاطلاع على التواقيع الأخرى من خلال الأرقام الموجودة أسفل قائمة التوقيعات
كيف تطلق حملتك في بضعة دقائق؟ هل لديك قضية تود أن تكسب تأييداً شعبياً لها او تطرحها للحوار؟ ابدأ حملتك الآن في اكبر موقع للحملات الالكترونية في العالم العربي
نصائح لحملات فعالة - كيف تروج وتنجح حملتك؟
المحاور حملات سياسية حملات عامة حقوق الإنسان حقوق المرأة حقوق الأطفال الحركة العمالية والنقابية الأدب والفن المجتمع المدني الإدارة و الاقتصاد الطبيعة وحماية البيئة الأقليات الدينية والقومية
حقوق النسخ واعادة النشر متاحة للجميع مع الإشارة إلى المصدر - الحملات المنشورة لا تعبر بالضرورة عن رأي الموقع Contact us